
ئه‌مڕۆ (30/10/2016) ئه‌نجومه‌نی سیاسی‌و جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز (م. صلاح ا‌لدین محمد بهاءالدین) ئه‌مینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و سه‌رپه‌رشتی (د. هادی علی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و جەماوەری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا ..
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مینداری گشتی تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه‌و گۆڕانكاری‌و پێشهاته‌كانی ڕاڤهكرد ..
له ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌دا به‌ڕێزیان به تێروته‌سه‌لی باسی له گرنگی‌و ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی سیاسی‌و ده‌زگاكانی كرد‌و ڕایگه‌یاند كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له ڕێگای ده‌زگاكانیه‌وه كار‌و چالاكی سیاسی‌و جه‌ماوه‌ری حیزب ڕێك دهخاتو له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نه‌كانی تری ناوخۆ و بانگه‌واز ڕۆڵی ته‌واوكاریان هه‌یه‌و پێویسته له‌و بواره‌دا نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش بكه‌ن .
پاشان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی له وته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر ئهركو كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگاكان‌و ناوه‌نده‌كان‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی ڕوونكرده‌وه ..
له ته‌وه‌ره‌یه‌كی تردا كۆبووه‌وه گفتوگۆی كرد له‌سه‌ر پلان‌و كارنامه‌ی ئه‌م قۆناغه‌و دیاریكردنی ڕۆڵ‌و ئه‌ركی هه‌ر لایه‌ك له ڕٍوانگهی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئهنجومهنو هه‌ر یه‌ك له ده‌زگاكانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌ن