هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجومەنی سەركردایەتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كۆبوویه‌وه‌

ئەنجومەنی سەركردایەتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كۆبوویه‌وه‌

ئەمڕۆ شەممە 20/4/2019 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە هەولێر بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌والدین ئەمینداری گشتی و سەرۆكایەتی بەڕێز مامۆستا هادی علی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەنجامدا.

لە كۆبوونەوەكەدا وێڕای تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی هەرێم و ناوچەكەو دوا روداو و پێشهاتەكان، كۆبوونەوە هەڵسەنگاندنی كرد بۆ ئاستی بە ئەنجام گەیاندنی بڕیارو راسپاردەكانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەبارەت بە پلانی هەڵسانەوەو گەرموگوڕ كردنەوەی ناوخۆی حیزب و لەو بارەیەوە كارو چالاكی ئەنجومەنەكان و دامەزراوەكان و مەڵبەندەكانی بەرز نرخاند كە لە ماوەی رابردوودا ڕۆڵێكی كاراو كاریگەریان هەبووە لەو بوارەدا.

لە تەوەرێكی تردا كۆبوونەوە گوێی گرت بۆ ڕاپۆرتی سەرجەم ئەنجومەن و دامەزراوەو مەڵبەندەكان و سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی سەرجەم ئۆڕگانەكان و رێكخستنەكان كرد.