هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

وه‌فدێكی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان سه‌ردانی کونسڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات

وه‌فدێكی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان سه‌ردانی کونسڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات

وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی کونسڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر ده‌كات و چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4_4_2019 وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (د.محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگاو مغدید هورمزیار وعبدالعزیزهەرکی کارگێڕانی دەزگا ).سەردانی کونسڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد لەهەولێر،لەلایەن بەڕێز ئاغای مورتەزا عیبادی سەرکونسلی گشتی پێشوازیان لێکرا.

ئەمەولەسەردانەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولاو ڕۆل وگرنگی کۆماری ئیسلامی ئێران له هەرێم ،هەروەها وەفدی یەکگرتوو هاوخەمی خۆی بۆ دەربڕی سەبارەت بە زیانە گیانی ومادیەکانی ئەم لافاوانەی دوایی کە ڕووبەڕوی ئێران بوتەوە،دواتر بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونی لەحکومەتی ئایندەی هەرێمی کوردستاندا ڕون کردەوە وجەختی کردەوە لەسەر پێویست بونی ئۆپۆزسیۆن بونی کارا لە پڕۆسەی سیاسی هەرێم.