
ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگهیاند: پرۆسەی چاكسازی لە چاكسازی سیاسی زۆر فراوانتر و گەورەترە بۆیە ئەو بەشەی خۆمان تێیدا بەرپرسین با هەوڵی چاككردنی بدەین و كێشە و گرفتەكانمان بە هیممەت و ئیرادەی ئاشتەوایی و پێكەوە ژیان چارەسەر بكەین.
بهبۆنهی سهری ساڵی كۆچیهوه مامۆستا سەلاحەدین محەممەد، ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان له پهیامێكیدا دهڵێت: لەم بۆنە پیرۆزەدا دەستی نزا بۆ خودا بەرز دەكەینەوە كە ئەم سەری ساڵە پیرۆزە ببێتە كۆچی خەم وتەنگی ولەنگی وناخۆشی و ئازار و كینە لە دەرون و خاك و وڵاتەكەمان و سەرەتایەكی پڕ لە خۆشی و بەركەت روومان تێ بكات هەر وەك چۆن رووی لە مەدینەی منەوەرە كرد ومنەوەری كرد.
دهقی پەیامی پیرۆزبایی ئەمینداری گشتی بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی یەوە:
هاتنەوەی بۆنەی هیجرەتی پێغەمبەری سەروەرمان صلی الله علیە وسلم و سەرەتای ساڵی كۆچی 1438 لە گەلی كوردستان و ئوممەتی ئیسلام پیرۆز ئەكەم..
ئەم بۆنەیە لەكاتێكدایە كە جیهانی ئیسلامی بە گشتی و كوردستان و ناوچەكە بەتایبەتی بە رۆژگارێكی زۆر سەختدا گوزەر دەكات، سەری ساڵی كۆچی لەناو ئەو هەموو هەناسە پر حەسرەت و خەمناكەدا رووی تێكردین.
لەم بۆنە پیرۆزەدا دەستی نزا بۆ خودا بەرز دەكەینەوە كە ئەم سەری ساڵە پیرۆزە ببێتە كۆچی خەم وتەنگی ولەنگی وناخۆشی و ئازار و كینە لە دەرون و خاك و وڵاتەكەمان و سەرەتایەكی پڕ لە خۆشی و بەركەت روومان تێ بكات هەر وەك چۆن رووی لە مەدینەی منەوەرە كرد ومنەوەری كرد.
خوشكان وبرایانمان پرۆسەی چاكسازی لە چاكسازی سیاسی زۆر فراوانتر و گەورەترە بۆیە ئەو بەشەی خۆمان تێیدا بەرپرسین با هەوڵی چاككردنی بدەین و كێشە و گرفتەكانمان بە هیممەت و ئیرادەی ئاشتەوایی و پێكەوە ژیان چارەسەر بكەین.
جارێكی تر پیرۆزبایی ئەو یادەتان لێ دەكەم و هیوای ساڵێكی پڕ خێر وبێر بۆ هەموولایەك دەخوازم .
براتان
سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئیسلامی كوردستان
1 ی موحەرەمی 1438ـی كۆچی