هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجومەنی سیاسی پێشوازی لە وەفدێكی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ده‌كات

ئەنجومەنی سیاسی پێشوازی لە وەفدێكی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ده‌كات

ئەمرۆ شەممە 27\1\2018 كاتژمێر 10:30 ی سەرلەبەیانی وەفدێكی ئەنجومەنی سیاسی كە پێك هاتبوو لە بەرێزان ( د. هادی علی سەرۆكی ئەنجوومەنی سیاسی و خلیل ابراهیم ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و صلاح الدین بابكر كارگێری ئەنجومەنی سیاسی و مەغدید هورمزیار كارگێری دەزگای پەیوەندیەكان ) پێشوازیان كرد لە وەفدێكی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەرێز كاك بەڵێن.

ئەمەو لە دیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی هەرێم كرا بەتایبەت ئامادەكاریەكان بۆ پرسی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی كە ئەو پرسە گرنگە پێویست بە هەوڵێكی بەپەلە دەكات بۆ كۆبوونەوەی سەرجەم لایەن و هێزە سیاسیەكان لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی لەپێناو كۆبوونەوەیان لە یەك لیستی هەڵبژاردندا لەناوچەكانی دەرەوەی هەرێم ، بۆئەوەی دەنگەكانی كورد لەو ناوچانەدا نەفەوتێ .

لە كۆتاییدا هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر هەستكردن بە گیانی بەرپرسیارێتی بەتایبەت لەبارودۆخێكی وا هەستیاردا كە هەرێمی كوردستان پێیدا تێپەڕدەبێ .