نوسینگه‌ی سلێمانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا پشتیوانی له داخوازیه ره‌واكانی جه‌ماوه‌ر ده‌كات.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پشتیوانی خۆمان بۆ ته‌واوی داخوازیه ره‌واكانی چین و توێژه‌كانی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستان رادهگهیهنێنین و ده‌خوازین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به زووترین كات ئه‌و داخوازیانه جێبه‌جێ بكات و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به گشتی له كاتی خۆیدا دابین بكات و له‌و پێناوه‌شدا رێ و شوێن و سیاسه‌تی خێرا و دروست بگرێته به‌ر.
هاوكات داواكارین كه ناره‌زایه‌تیه‌كان و خۆپیشاندانه‌كانی شار و شارۆچكه‌كان مه‌ده‌نیانه و ئاشتیانه به‌رێوه بچێت و دوور بێت له هه‌موو جۆره توندوتیژی و بهلارێدابردنێك ..
نوسینگه‌ی سلێمانی
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن
18/12/2017