ئەمرۆ لە هەولێر ستافی مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی بەرێز (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد.
سەرەتا (فەرهاد یاسین) بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێر، سوپاس و پیزانینی ستافی مەڵبەندی بە جەنابی ئەمینداری گشتی ڕاگەیاند، بۆ پێشوازی كردنیان و رەخساندنی ئەم دەرفەتە.
دواتر ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە وتەیەك بۆ ئامادەبووان ئاماژەی بەبارودۆخی كوردستان كرد، ووتی: ئێمە خاوەنی بریار و سیاسەتی خۆمانین و هەر هەنگاو و كارێك بكەین لە دەرئەنجامی بیر كردنەوەو سیاسەتمانە، بۆیە ئێمە پێمانوایە بارودۆخی كوردستان پێیوستی بە چاككردنەوەو ئاشتكردنەوەی لایەنەكان بۆ گەیشتن بە خواست و مافە ڕەواكانی گەلەمانە.
(م. سەڵاحەددین) وتیشی : لەمەڕ پرۆژەی كاری ئیسلامی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە پرۆژەو كاری هاوبەشی ئیسلامییەكان بە گرنگ دەزانین بۆ زیاتر خزمەتكردنی كوردستان.
سەبارەت بە هەوڵەكانی رێفراندۆم، ئەمینداری گشتی ئەوەی خستەروو، ئێمە پشتگیری لە رێفراندۆم و دەوڵەتی كوردی لە بەرخاتری هیچ و كەس و لایەنێك نیەو بەدوای بریاڕو پلانی هیچ كەسێك نەكەوتووین، بەڵكو لە ستراتیژی كاری حزبیمان كاركردنە بۆ دەوڵەتی كوردی و بە مافێكی رەوای هاونیشتمانانی كوردستان دەزانین.
لە كۆتایی دیدارەكە چەندین سەرنج و پێشنیار لەلایەن ئەندامانی مەڵبەندی دووی هەولێرەوە پێشكەش بە بەرێزیان كراو هیوای سەركەوتنی بۆ مەڵبەندی دووی هەولێرخواست و كۆتایی بەسەردانەكە هات.
ئـ . كـ