هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: یەکگرتوو نەوەیەکی دەست پاک و خزمەتگوزار و راستگۆی پێشکەشی کۆمەڵگا کردووە

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: یەکگرتوو نەوەیەکی دەست پاک و خزمەتگوزار و راستگۆی پێشکەشی کۆمەڵگا کردووە

ئێوارەی ئەمرۆ دوێنێ 23/6/2017 لە میانەی بەسەرکردنەوەی دەڤەری شارباژێر لە قەزای چوارتا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بەشداریکرد لە ئێوارە خوانێک کە لەلایەن مامۆستا رەسول رشید سازکرابوو و تێیدا ژمارەیەک لە ئەندامان و رێکخستنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئامادە بوون.

مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین رایگەیاند : یەکگرتوو نەوەیەکی دەست پاک و خزمەتگوزار و راستگۆی پێشکەشی کۆمەڵگا کردووە مودێلێکی نوێی لە کاری ئیسلامەتی حزبایەتی لە هەرێمی کوردستان داهێناوە کە تەواو جیاواز بووە لە مێژووی کاری سیاسی لە کوردستان ئەمەش خاڵی جیاوازی نێوان ئێمە لایەنە سیاسیەکانی تر بووە.

هەر لە درێژەی وتەکانیدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو جەختی کردەوە کە یەکگرتوو سیاسەتی ئاشکراو روونی تایبەت بە خۆی هەبووە و هەیە و یەکێکیش لە شانازیەکانمان و لەگەڵ بوونی چەندین قۆناغی شەڕی ناوخۆ بە شێوازی جۆراوجۆر ئێمە پشتگیری سیاسەتی ئەملاو ئەولامان نەکردوە و بەردەوام هەوێنی ئاشتی و پێکەوە ژیان بوونین لە نێوان لە سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەولایەنەکاندا.

لە کۆتایی وتەکانیدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەدا هاوڵاتیانی سەرجەم شارو شارۆچەکان بە گشتی و دەڤەری شارباژێر بە تایبەتی قوربانی زۆریان داوە بۆ سەرخستنی شۆرشە یەک لەدوایەکەکانی کورد بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانیە ئاوڕی جدی لە خەڵک و خاکی ئەم دەڤەرە وەک پێویست لە لایەن بەرپرسانەوە نەدراوەتەوە.

جێی ئاماژە بۆ کردنە بەڕێزان عوسمان کاروانی بەپرسی مەڵبەندی سلێمانی و دارا سێکانیانی بەرپرسی ناوەندی رێکخستنی یەکگرتوو ژماریەک لە ئەندامانی مەڵبەندی سلێمانی ئامادەی ئێوارە خوانەکەبوون.