هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی بۆ خانەوادەی شەهیدانی 17ی شوبات: بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافەکانتان

ئەمینداری گشتی بۆ خانەوادەی شەهیدانی 17ی شوبات: بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافەکانتان

 

 

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بۆ خانەوادەی شەهیدانی 17ی شوبات رایگەیاند: شانازیە بۆ ئێوە کە رۆڵەکەنتان بە دەستی سپی و بە بێ چەک و لە پێناو بەدیهێنانی مافی رەوای گەلەکەمان شەهید بوونە .

ئێواری رۆژی پێنج شەمە 6/22/ 2017 لە میانەی بەشداری کردنی لە ئێوارە خوانێک کە بۆ خانەوادەی شەهیدانی 17 شوبات و رۆژانی دوایی سازکرابوو لایەن ئۆفیسی گشتی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوانەوە مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: شانازیە بۆ ئێوە کە رۆڵەکەنتان بە دەستی سپی و بە بێ چەک و لە پێناو بەدیهێنانی مافی رەوای گەلەکەمان شەهید بوون، ئێوە لە نێو دڵی ئێمەدان و بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافەکانتان.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو جەختی کردەوە کە ئێمە زۆر نیگەرانین لەوەی پاش ساڵانێکی دوورو درێژ لە حوکمرانی کوردی بەڵام تاوەکو ئێستا یاسا سەروەری لە ئاستی پێویستدا نیە و هەرێمەکەمان نەبووەتە هەرێمی سەروەری یاسا بەڵام دڵنیا بن مافی ئێوە و رۆڵەکانتان لای پەروەردگاری دادپەروەر ون نابێت و لە رۆژی دوایی زاڵم و ستەمکاران لەبەردەم ئێوەی بەرێز چۆک دادەدەن.

لە کۆتای وتەکانیدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەدا هیوادارین هەوڵەکان بۆ چارەسەری کێشە سیاسیەکان بەرهەمی هەبێت و ئاشتەوای نیشتمان بێتە ئاراوە و هاوڵاتیانی هەژارو نەدار بە گشتی و موچە خۆران بەتایبەتی بە مافە سەرەتاییەکانیان شادببنەوە و کۆتایی بە سەپاندی پاشکەوتی زۆرە ملێی موچە بهێنرێت.