هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان : یەكگرتوو جێی دەستی لە نێوەنگیری و ئاشتەوایی دیارە

نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان : یەكگرتوو جێی دەستی لە نێوەنگیری و ئاشتەوایی دیارە

سێ شەممە 20-6-2017 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و مامۆستا خلیل ابراهیم كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردن پێشوازی كرد لە بەرێز (یان کوبیش) نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و شاندێكی دیبلۆماسی یاوەری.

سەرەتا نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان پیرۆزبایی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی لە بەرێز ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو به‌تایبه‌تی و ‌خه‌ڵكی كوردستان بەگشتی كردوو ئومێدی مانگێكی پڕله‌ خێر و خۆشی بۆ هه‌موو گه‌لانی موسڵمان خواست .
سه‌ره‌تا یان كوبیش مه‌به‌ست لەسەردانەكەیدا بۆلای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌رگرتنی رەئی سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و ئه‌گه‌ره‌كانی دوای شه‌ری داعش، هه‌روه‌ها بۆچونی یەكگرتوو سەبارەت بە ریفراندۆم و ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی یه‌كگرتوو بۆ لێكنزیك كردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و قه‌یرانه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كە یەكگرتوو جێی دەستی دیارە لە نێوەنگیری و ئاشتەوایی پێكەوەژیان لە رابردوو ئێستادا ، بەتایبەت هەوڵەكانی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی بەرزنرخاند .
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو وێرای سوپاس و نرخاندنی هەوڵەكانیان بە نێردەی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌گه‌رو رووداوە‌كانی ناوچەكەوعێراقی پاش ئازادكردنی موسڵ و جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری حاڵی كاولبوونی شاره‌كه‌ و كێشه‌ی ئاواره‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی ئیداری و سیاسی ئه‌و پارێزگایه‌.
هه‌روه‌رها ئه‌مینداری گشتی به‌بایه‌خه‌وه‌ باسی زه‌روره‌تی پێكهێنانه‌وه‌ی ناوماڵی كورد و ئاشته‌وایی نیشتیمانی كرد وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ ئارامی ناوچه‌كه‌ و سه‌رگرتنی پرۆسه‌ی سیاسی و ئیداری هه‌رێم و گرنگە رحكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان ریفراندۆم بكەنە وێستگەو بەهانەیەك بۆ چەند فشارێك تاوەكو ریفراندۆم سەركەوتوبێت، بە لێكنزیكبونەوەو لێكتێگەیشتنەكان لەپێناو سەركەوتنی پرۆسەی رێفراندۆم بێت ..
بەرێز مامۆستا سەلاحەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایگەیاند: هەندێك بەشە نەفسی هەیە ڕەوانیە تێكەڵ بەپڕۆسە سیاسیەكان بكرێت دەبێ دورتر سەیری بابەتەكان بكرێت، وسەبارەت بە یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد ئاشتەوایی لای خۆم و حزبەكەم وەك ئەرك سەیری دەكەین و كاری بۆدەكەین..