هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : بەجدی بەردەوام دەبین بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پرۆژەی كاری هاوبەش

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : بەجدی بەردەوام دەبین بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پرۆژەی كاری هاوبەش

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشممە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئێوارە خوانێكی بۆ ژمارەیەك لەلایەن و رێكخراو و پەرلەمانتارو دكتۆرو كەسایەتی ئیسلامی لەشاری هەولێر سازكرد.

لە وتەیەكیدا بۆ ئامادەبوان (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەخوای پەروەردگار پاڕایەوە بۆ قبوڵبوونی تاعەت و عیبادەتی ئەو مانگە پیرۆزەو بەرەكەت و رەحەماتی خۆی بڕژێنێ بەسەر ئیمانداران ئەو مانگە ببێتە هەوێنی پێكەوە ژیان و كۆكردنەوەی هەموو لایەك بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان بەئاشتی و رێكخستنەوەی نێو ماڵی كوردستان لەسەر هەر ئەگەرو پێشهاتێك.

هەروەها ئاماژەیدا بەوەی كە بەجدی بەردەوام دەبین بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پرۆژەی كاری هاوبەشی لایەن و رێكخراوو كەسایەتیە ئیسلامییەكان.

لە كۆتاییدا (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) جەختی كردەوە كە ساحەی سیاسی كوردستان پێویستی بەیەك هەڵوێستی هەموو لایەن و رێكخراو كەسایەتییە ئیسلامیەكان هەیە هیوادارین بەهەموو لایەك هەوڵ و گەشەی زیاتری پێ بدەین هەر ئەوەش لە ئێوە چاوەڕوان دەكرێت.

 

ئـ . كـ