هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : لەكاری دینداری بەرامبەر ئەم میللەتە درێغی نەكەن

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : لەكاری دینداری بەرامبەر ئەم میللەتە درێغی نەكەن

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئێوارە خوانێك بۆ كادیران و كارمەندانی نووسینگەی ئەمیندارو ئەنجوومەنی جێبەجێكردن ساز دەكات.

ئێوارەی دوێنێ‌ (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەشاری هەولێر ئێوارە خوانێكی بۆ كادیران و كارمەندانی نووسینگەی ئەمینداری گشتی و ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی سازكرد.

لە ووتەیەكیدا بۆ ئامادەبووان ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشكی خستە سەر بەرزی مانگی ڕەمەزان، بەتایبەت شەوانی قەدری پیرۆز.

هەروەها جەختی لەوەكردەوە كەئەندامانی یەكگرتوو بەنزاو پاڕانەوە لەخوای گەورە بۆ یەكگرتووەكەمان و كوردستانی خۆشەویست بكەن و بە ئەركی سەرشانی خۆیان هەڵسن و بتوانن لەكاری دینداری خۆیان بەرامبەر ئەم میللەتە درێغی نەكەن.

وتیشی: رەمەزان قوتابخانەیەكی گەورەیە پێویستە بیكەینە وێستگەیەك بۆ پێگەیاندنی دەرو‌ونەكانمان لەم قوتابخانەیە ئاماژە بە سەبر دەكرێت فێرمان دەكات چۆن سەبر و ئارامی بگرین ئارام گرتن لەسەر نەفس و ماڵ و منداڵ و دەوروبەر.