پەیامی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەبۆنەی شەوی قەدری پیرۆزەوە لە ژێر ناونیشانی (دیاریه‌كی به‌قه‌در له شه‌وانی قه‌دردا)..
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
برا و خوشكه باشه‌كانم :
السلام علیكم ورحمةالله وبركاته..
كاتێ ئه‌جه‌لت هات و كات و ساتی كۆچكردنت بوو، پێش و پاشی بۆ نیه و ئه‌مری خوا به‌جێ دێنی و روحت ئه‌مانه‌تێكه ته‌سلیمی ئه‌كه‌یته‌وه.. دڵگران مه‌به و ئاسوده‌به پرۆسه‌یه‌كی ئاساییه، نیگه‌ران مه‌به كه لاشه‌ت چی به‌سه‌ردێ و چی لێ ئه‌كرێ..
موسڵمانانی ده‌ورووبه‌رت ئه‌ركی كفن و دفن و به‌خاك سپاردنت به‌جێ ده‌هێنن ..
خێرا جله‌كانت له‌به‌ردائه‌كه‌نن و ئه‌تشۆرن.. كفنت ئه‌كه‌ن .. كه‌ل و په‌ل و شتومه‌كه تایبه‌ته‌كانت گل ئه‌ده‌نه‌وه (سه‌عات و كلیل و مۆبایل و جه‌نتا و پێڵاو و جله‌كانت) ئه‌وشتانه هه‌موو به‌جێ ده‌هێڵی.. به‌رێزه‌وه ئه‌تخه‌نه داره‌مه‌یته‌وه و له‌ماڵ ده‌رت ئه‌هێنن و ئه‌تبه‌ن به‌ره‌و سه‌رقه‌بران دوا مه‌نزڵی سه‌رزه‌ویت.. خه‌ڵكێكی زۆر كۆئه‌بنه‌وه بۆ به‌خاك سپاردنت كه هه‌یانه(وه‌كو هاورێ و دۆسته‌كانت ) زۆر بۆت په‌رۆشن و بۆت ده‌گرین هه‌شیانه (وه‌ك جه‌ماوه‌ر به‌گشتی ) زۆر ناتناسێ و به‌ساكار نیگه‌رانی ده‌رئه‌بڕێ .. هه‌یانه ( وه‌ك كه‌س و كار‌و ماڵ و مناڵه‌كانت ) چه‌ند رۆژ و چه‌ند مانگ و ساڵ بۆت په‌رۆشن و بیرت ئه‌كه‌ن.. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م چیرۆكه پاش ماوه‌یه‌كی زۆر و كه‌م ته‌واو ئه‌بێ . له‌وه‌ش دڵنیا به پاش كۆچت جیهان وه‌كو خۆیه‌تی.. گژ و گیا و دار‌و دره‌خت و وه‌رزه‌كان و بزوتنی سروشت وه‌كو خۆیه‌تی..
خه‌می ئه‌رك و پۆسته‌كه‌ت نه‌بێ به‌كه‌سێكی تر پڕئه‌كرێته‌وه .
خه‌می ماڵ و سامانه‌كه‌ت نه‌بێ ئه‌كه‌وێته به‌رده‌ستی وه‌ره‌سه و بنه‌ماڵه و كه‌سانی تر.
خه‌می مناڵه‌كانت نه‌بێ دوای تۆ په‌كیان ناكه‌وێ..
هه‌رچه‌ند تۆ خاوه‌نی هیچ نیت و هیچی له‌گه‌ڵ تۆ نایه‌ت به‌ڵام به‌داخه‌وه لێ پێچانه‌وه و پرسیاری ووردوو و درشتی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه له‌سه‌ر تۆیه .
لێره له‌سه‌ر زه‌وی راز‌و داستانت ته‌واو ئه‌بێ و ره‌نگه جاروبار ناوێكت به‌خێر یا به‌شه‌ڕ ئه‌برێ ..
به‌ڵام له ژێر زه‌وی داستانێكی درێژ و نه‌براوه ده‌ست پێ ئه‌كا، داستانێكی ئه‌به‌دی. له‌وێ شكۆ و سامان و ماڵ و مناڵ بوونی نامێنێ .. كۆشك و ته‌لاره‌كه‌ت هه‌موو ده‌گۆڕیه‌وه به‌و گۆڕه ته‌نگ و تاریكه.. له‌وێ دونیایه‌كی تر و ژیانێكی تر ده‌ستپێده‌كات یا ئه‌بێته باخێك له باخه‌كانی به‌هه‌شت یا ئه‌بێته چاڵێك له چاڵه‌كانی دۆزه‌خ ..
ژیانێكی ئه‌به‌دی و نه‌بڕاوه
ژیانێكی راسته‌قینه و بێ كۆتایی
كه‌واته براكه‌م خوشكه‌كه‌م
چیت كردووه بۆ پاش كۆچت، بۆ گۆڕه‌كه‌ت.بۆ ژیانه نه‌بڕاوه‌كه‌ت..؟! چونكه له‌وێ ده‌رفه‌تی كاروكرده‌وه‌ت نیه ..له‌وێ ته‌نیا سزا یا پاداشت وه‌رده‌گریته‌وه.. ئه‌مه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن و رامان هه‌یه..
رێگاكه درێژه و توێشووی ده‌وێ، مه‌نزڵه‌كه دووره و ئیراده و هیمه‌تی ده‌وێ، راسته به‌ئه‌جه‌لی خۆت كۆچ ئه‌كه‌ی به‌ڵام هیچت له‌گه‌ڵ خۆت نه‌برد.. ته‌نیا ( دراو )ی حسنات و چاكه‌كاریه‌كانی ئه‌م ژیانه‌ت فریات ئه‌كه‌وێ .. به‌هه‌شتت بۆ مسۆگه‌ر ئه‌كا .. ته‌نیا هاورێت حسنات و چاكه‌یه، كه ده‌توانی له‌جیاتی ئه‌م نیعمه‌ته كاتی و بڕاوانه‌ی دونیا ببیته‌وه به‌خاوه‌نی نیعمه‌ته راسته‌قینه نه‌بڕاوه‌كان .. به‌خاوه‌نی كۆشك و ته‌لار، به‌خاوه‌ن ماڵ و منداڵ و خێزان، به خاوه‌نی به‌هه‌شتی به‌رین..
كه‌واته ئامان ئازیزم :
ئاگات له پابه‌ندی بێ به‌فه‌رزه‌كان له‌بواره‌كانی عه‌قیده و عیباده‌ته‌كان و له ئه‌خلاق و ره‌فتار و موعامه‌لاتدا.
تا بۆت ئه‌كرێ سوننه‌ته‌كان به‌جێ بهێنه .. له هه‌موو بواره‌كانی عه‌قیده و عیباده‌ت و ئه‌خلاق و موعامه‌لاتدا.
هۆشیار به‌و كه‌مته‌رخه‌می و ته‌مه‌به‌ڵی و ته‌قسیرت له واجبات و سونه‌ته‌كاندا نه‌بێ.
هه‌روه‌ها به‌دوور به له گوناح و سنوری شه‌رع به‌زاندن.
ئه‌وه كه‌ره‌سه‌ی توێشوی سه‌فه‌ری كۆتایی و كۆچی بێ گه‌ڕانه‌وه‌ته .
له‌به‌خشین و هاوكاری ماددی هه‌ژارانیشدا هه‌میشه خێرا و كارا به .. ببینه ئه‌م ئایه‌ته سه‌باره‌ت به ئاواتی مردوو چی ئه‌فه‌رموێ : ( رب لولا أخرتنی إلی أجل قریب فأصدق وأكن .
خودایه خۆزگه ئه‌تگێرامه‌وه و ده‌رفه‌تت ئه‌دام تا ببه‌خشم.. ناڵێ تا نوێژ بكه‌م یا رۆژوو بگرم یا حه‌ج بكه‌م ئه‌ڵێ تاببه‌خشم . ئه‌مه ئاماژه‌یه به گه‌وره‌یی و كاریگه‌ری به‌خشین بۆ مردوو.
ببه‌خشه له‌وه‌ی هه‌ته له زانست ، له هاوكاری ، له كۆمه‌كی ماددی ، له رێنمایی، له خه‌مخۆری لێقه‌وماو و هه‌ژاران .
له نوسینێكی شێخ علی طنطاوی سود وه‌رگیراوه .