هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : سەربەخۆین و دیدو بریار و سیاسەتی خۆمان مومارەسە دەكەین

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : سەربەخۆین و دیدو بریار و سیاسەتی خۆمان مومارەسە دەكەین

 

 

لە میانەی بەسەركردنەوەو كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی راوێژكاران و ئەندامانی مەڵبەندو لقەكان و رێكخستنەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی شەهید كە ئەمڕۆ ئەنجامیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایگەیاند، سەربەخۆین و دیدو بریارو سیاسەتی خۆمان مومارەسە دەكەین بۆیە تایبەندمەندی خۆمان پاراستوەو بارگاوی نەبووین بەو ئاڵۆزی و دابەش بوونی هەرێمی تووشی چەقبەستویی و خراپی گوزەران كردووە.

ئەمڕۆ (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شامدێك گەیشتە پارێزگای هەڵەبجەو لەدیداری ڕێكخستنەكانی سنووری هەڵەبجەی شەهید رایگەیاند، هەروەك نەبووینەتە پاشكۆی سیاسەتی ئەم ووڵات و ئەو وڵات ئەمەش خاڵی جیاوازی ئێمە لەگەڵ لایەنەكانی تر بووە، هەركات دوو هێز شەڕیان كردبێت ئەوە ئێمە نێوەندگیریمان كردووە لە پێناوی خەڵك و خاكی كوردستان، چونكە ئەوەی زەرەرمەندی شەربووە هاوڵاتی سڤیل و هەژار بووە لە سەرجەم قۆناغەكانی شەردا، لەو كاتەی وڵات وێران دەكرا ئێمە ئاوەدانمان دەكردەوە.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەدا كاری جدی و بەردەوام دەكەین بۆ بەئەنجام گەیاندنی پرۆژەی كاری هاوبەشی لایەن و كەسایەتیە ئیسلامییەكان ، ئەگەر لایەنێك و كەسانێكیش دڵ ساردبن یان لەگەڵمان بەردەوام نەبن و نەیەن، هەرچەندە زۆرمان پێ خۆشەو پێمان باشە هەموو لایەك لەگەڵمان بن، بەڵام ئێمە ئامادەین تاوەكو دروستكردنی لیست و دروست كردنی لیستەكەش ناكەینە قوربانی كەس.

لە كۆتایی وتەكانیدا (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) جەختی لەوەكردەوە كە پارێزگای هەڵەبجە سەرچاوەی لەدایك بوون و گەشەی سەحوەی ئیسلامی بووە لە هەرێمی كوردستان هیوادارین بەردەوام بن و گەشەی زیاتری پێ بدەن هەر ئەوەش لە ئێوە چاوەڕوان دەكرێت.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا ئامادەبوان چەندین پرسیارو پێشنیاریان ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كردوو لەلایەن بەرێزیشیان وەڵام درانەوە.

جێگەی ئاماژە بۆ كردنە هەر یەكە لە (د. موحەمەد ئەحمەد) و (شێخ حەسەن عەبدولڵا) و خوشكە (نیگا سەعید) ئەندامانی سەركردایەتی یەكگرتوو ئامادەی دانیشتنەكە بوون.

 

ئـ . كـ