هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

مامۆستا سه‌لاحه‌دین: کۆچی مامۆستا عەزیز كەلێنێكە لە بزافی سیاسی و كۆمەڵایەتی گەلەكەماندا

مامۆستا سه‌لاحه‌دین: کۆچی مامۆستا عەزیز كەلێنێكە لە بزافی سیاسی و كۆمەڵایەتی گەلەكەماندا

 

بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی سیاسی كورد مامۆستا عەزیز محەمەد سكرتێری پێشووی حزبی شیوعی عێراق پرسه‌ نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و هاورێیانی كرد ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی ...

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ

بۆ بنەماڵەی بەرێز مامۆستا عەزیز محەمەد بەبۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتی دیار و ناوداری گەلەكەمان بەرێز مامۆستا عەزیز محەمەد پرسە و سەرەخۆشی و هاوغەمی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و سەرجەم كەس و كار و دۆستان و هاورێیانی حزبی شیوعی كوردستان و عێراق دەكەم.

بێگومان لەدەستدانی كەسایەتی ئاشتیخواز و نیشتمان پەروەری وەكو مامۆستا عەزیز كەلێنێكە لە بزافی سیاسی و كۆمەڵایەتی گەلەكەماندا.

لە خودای میهرەبان دەخوازم كۆچكردوو بەر رەحمەت و لێ خۆشبوونی خۆی بخات.

هەروەك بۆ بنەماڵە و دۆست و هاورێ یانی بەرێزیش داوای سەلامەتی و سەبوری دەكەم .

انا لله وانا الیه راجعون

براتان

صلاح الدین محمد بها‌ءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
1-6-2017