نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌نگاوه‌كانی یه‌كگرتوو زۆر واقیعی یه‌و رۆڵی دیاره له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق.
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه به‌رواری 29-5-2017 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی د. هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و جه‌ماوه‌ری پێشوازی كرد له به‌رێز جۆرج رۆبنسن جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و شاندێكی دبلۆماسی یاوه‌ری.
جۆرج رۆبنسن پیرۆزبایی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی له‌خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو به‌تایبه‌تی كردوو ئومێدی مانگێكی پڕله خێر و خۆشی بۆ هه‌موو گه‌لانی موسڵمان خواست .
سه‌ره‌تا جۆرج رۆبنسن مه‌به‌ستی بوو ڕاو بۆچونی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌رگرێ سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی و ئه‌گه‌ره‌كانی دوای شه‌ری داعش، هه‌روه‌ها بۆ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌وڵه‌كانی یه‌كگرتووی بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌یه‌كترو دۆزینه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند .
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو وێرای سوپاس و نرخاندنی جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق تیشكی خسته سه‌ر ئه‌گه‌ره‌كانی عێراقی پاش ئازادكردنی موسڵ و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری حاڵی كاولبوونی شاره‌كه و كێشه‌ی ئاواره‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی ئیداری و سیاسی ئه‌و پارێزگایه.
هه‌روه‌رها ئه‌مینداری گشتی به‌بایه‌خه‌وه باسی زه‌روره‌تی پێكهێنانه‌وه‌ی ناوماڵی كورد و ئاشته‌وایی نیشتیمانی كرد وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ ئارامی ناوچه‌كه و سه‌رگرتنی پرۆسه‌ی سیاسی و ئیداری هه‌رێم .
له كۆتاییدا نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی یه‌كگرتوو زۆر واقیعی و رێك و پێكه و رۆڵی دیاره له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق.