هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی دەكات

 

 

ئێوارەی ئەمرۆ یەكشەممە (2017/5/28) مامۆستا سەڵاحەددین محەمەد بەهاددین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سەردانی مامۆستا عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان كرد..

لە دانیشتنێكدا كە زیاتر لە كاتژمێرێكی خایاند، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی جەخت كرایەوە لەسەر پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولاو دیاریكردنی وادەی كۆبوونەوەی لوتكەی داهاتووی لایەن و رێكخراوە ئیسلامیەكانیان تاوتوێكرد.

لە تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكەدا، بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە گفتووگۆی لەبارەوە كراو هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیدان بە هەوڵەكانی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی نالەباری كوردستان.

لە یەكگرتووی ئیسلامی هادی عەلی بەرپرسی ئەنجوومەنی سیاسی و جەماوەری یەكگرتوو و لە كۆمەڵی ئیسلامی حەسەن بابەكر، ئەندامی سەركردایەتی بەرپرسی مەكتەبی ئەمیری كۆمەڵ ئامادەی دیدارەكە بوون.

 

ئـ . كـ