به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران به‌رێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی له به‌رێز دكتۆرحه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی..
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بۆ بەرێز / سەرۆك دكتۆر حسن روحانی ـ سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران
بە خۆشحاڵیەكی زۆرەوە بەناوی خۆم و سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایەكی گەرم ئاراستەی جەنابتان دەكەین بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە وڵاتەكەتان و دەرچوونتان بۆ خولی دووەم و قۆناغێكی نوێ بۆ سەرۆكایەتی كۆمار .
سه‌ركه‌وتن و ته‌وفیقتان ده‌خوازین .. هه‌روه‌ها پێشكه‌وتن ده‌خوازین بۆ گه‌ل و حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران .
هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتوو پارێزراو بن
براتان
سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
23ـ5ـ20177 ـ هەولێر