هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی: ئێوە دەتوانن هیوا بۆ قوتابیان و گەنجان دروست بكەنەوە

ئەمینداری گشتی: ئێوە دەتوانن هیوا بۆ قوتابیان و گەنجان دروست بكەنەوە

 

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئاهەنگی خولی دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكانی كردو خەڵاتی كردن.

(م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمەراسیمی ڕێزلێنانی حەڤدەهەمین خولی دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكان كە ژمارەیەك لەو قوتابیانەی كۆتا ساڵی خوێندنیان بوو وە خوێندنیان بەسەركەوتوویی تەواو كردووە لەلایەن لقی زانكۆو پەیمانگاكانی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان خەڵات كران و بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ قوتابیان و گەنجان ڕایگەیاند، بەهیوای ئەوەم وێستگەی تەواوكردنی خوێندنی زانكۆ وێستگەی خوێندنی دكتۆراو ماستەریشی بەدوا دابێت هاوكات ڕاشیگەیاند: گەنجان لەهەرێمی كوردستان ئەگەر دەیانەوێت مێژوو دروست بكەن دەبێـت زیرەك و لێهاتوو و بوێربن بۆ ئەوەی پێشرەوی بردنە پێشەوەی كۆمەڵگە بكەن هاوكات ڕاشیگەیاند : هەوڵێك هەیە بۆ زاڵكردنی بێ هیوایی، هەوڵ بدەین ئەو بێ هیوایە بە كردار كەم بكەینەوە وە هیوا بۆ گەنجان دروست بكەینەوە.

 

ئـ . كـ