هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمیندارى گشتی یەکگرتوو: هەرچى زووە کۆتایى بە سیستەمى پاشەکەوتى موچە بهێنرێت

ئەمیندارى گشتی یەکگرتوو: هەرچى زووە کۆتایى بە سیستەمى پاشەکەوتى موچە بهێنرێت

دووشەممە 1-5-2017 بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنى باڵاى مامۆستایانى یەکگرتوو کۆبۆوە.

سەرەتا ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو لە وتەیەکیدا تیشکى خستە سەر ڕۆڵ و گرنگى مامۆستایان کە پەروەردەى نەوەى دواڕۆژ لەسەر دەستى ئەوان بەدى دێت بۆیە پێویستە هەمووان هاوکارى مامۆستایان بن بەتایبەتى حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکانى مامۆستایان بدەن و هەرچى زووە کۆتایى بە سیستەمى پاشەکەوتى موچە بهێنرێت.