هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی سەردانی تەكیە و مزگەوتی (شێخ محی الدین)ی كرد لەشاری هەولێر

ئەمینداری گشتی سەردانی تەكیە و مزگەوتی (شێخ محی الدین)ی كرد لەشاری هەولێر

ئەمرۆ پێنج شەمە 27-4-2017 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ شاندێكی راوێژکاران سەردانی تەكیە و مزگەوتی شێخ محی الدین كرد لەشاری هەولێر لەلایەن بەرێز شێخ ئەحمەد شێخ محی الدین و بنەماڵەی بەرێزیان پێشوازی گەرمیان لێكرا..

لەسەردانەكەیدا بەرێز ئەمینداری گشتی رۆڵ و پێگەی مزگەوت و تەكیەو خانەقاكانی كوردستان بەرزنرخاند لە پەروەردەكردن و پێگەیاندنی نەوەیەكی دڵسۆز بەخاك و ئایین و نیشتمان، هەروەها تەكیەو مزگەوتی شێخ محی الدین مێژوو و رۆڵێكی بەرچاوی بینیوە لە پشتیوانیكردنی ڕابونی ئیسلامی كوردستان لەسەدەی رابردودا وە بۆتە جێگای شانازی بۆ شاری هەولێر.

دواتر شێخ ئەحمەد شێخ محی الدین سوپاسی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد بۆ ئەو سەردانەی بەرێزیان و وەفدی یاوەری و هیواشیان خواست کە بەرێزیان بەردەوام بێت لە هەوڵە ئاشتەوایەکان و یەکخستنی نێوماڵی کورد بە گشتی و ئیسلامیەکان بە تایبەتی .