هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: كوردستان پێویستی بە یەکهەڵویستی سەرجەم پێکهاتە و لایەنە سیاسیەکانە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: كوردستان پێویستی بە یەکهەڵویستی سەرجەم پێکهاتە و لایەنە سیاسیەکانە

ئەمرۆ پێنج شەمە 27-4-2017 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ راوێژکارانی بەرێزیان لە شاری هەولێر كۆبۆوە..

سەرەتا ئەمینداری گشتی تیشكی خستە سەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو کۆبونەوەی نێوان کەسایەتی و لایەنە ئیسلامیەکان و رونیشیکردەوە خێرای گۆڕانکاریەکان لە ناوخۆ و دەرەوە یەک ریزی و یەک هەڵویستی زیاتری نێوان لایەنە ئیسلامیەکانی پێویستە و جەختیشی کردەوە لە ئێستادا سەرەتای گۆرانکاریەکان لە ناوچەکە دەرکەوتون و پێویستە یەکگرتوو بە وریایەوە مامەڵە لەگەڵ هەرپێشهات و گۆرانکارییەک بکات و خۆی ئامادە بکات.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو تیشکی خستەسەر بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەکە جارێکیتر تەئکیدی کردەوە وەک یەکگرتوو لەگەڵ پرسی سەربەخۆی و ئەنجامدانی ریفراندۆمین بەڵام پێویستە ئامادە سازی تەواوی لە ناوخۆی هەرێم کوردستاندا بۆ بکرێـت و یەکدەنگی و یەکهەڵویستی سەرجەم پێکهاتە و لایەنە سیاسیەکان لە هەموو شتێک گرنگترە لە پاڵ ئەم هەنگاوەشدا پێویستە لە رووی نێودەوڵەتیەوە ئامادە سازی تەواو بۆ ئەم پرسە بکرێت.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەشدا راوێژکاران چەند سەرنج و پێشنیار و تێبینیان خستە روو ژمارەیەک راسپاردەیان پێشکەشکرد.