ئەمرۆ چوارشەممە 26-4-2017 بەرێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و مامۆستا ئەنوەر محەمەد خۆشناو بەرپرسی ناوەندی كۆمەڵایەتی هەولێر و مامۆستا عەلی ساڵح میران كارگێری ناوەند پێشوازیان لە بەرێز كاك سەلامی كەریم خان و ژمارەیەك لە خزمانی بەرێزی برادۆست كرد..
سەرەتا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو بەگەرمی بەخێرهاتنی بەرێزیان كردوو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە تەشریف هێنانیان و رۆڵی خزمانی برادۆستی به‌رزنرخاندوو هیوای خواست كه هه‌موو به‌یه‌كەوە له خزمه‌تی خاك و گه‌لی كوردستاندابین بۆگەیشتن بەمافە ڕەواكانی گەلی كوردستان كە چەندین ساڵە خەباتی بۆدەكەین ئەوەش بەیەكریزی و گفتوگۆ چارەسەردەكرێت.
لای خۆشیه‌وه كاك سەلامی كەریم خان سوپاسی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی كرد، هیواشیان خواست كه به‌رێزیان به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاشته‌وایی و یه‌كخستنی نێوماڵی كورد و به‌رده‌وامی دان به سیاسه‌تێكی نێوه‌نگیر و میانڕه‌و له هه‌رێمی كوردستان .