هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە باڵیۆزانی عێراق لە ڤاتیكان و ئۆكرانیا دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە باڵیۆزانی عێراق لە ڤاتیكان و ئۆكرانیا دەكات

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 26-4-2017 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و دكتۆر هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی و جەماوەری و كارگێرانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن پێشوازیان لە بەڕێزان شێخ عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیكان و بەكر جاف باڵیۆزی عێراق لە ئۆكرانیا كرد.

لە كۆبونەوەكە تێشك خرایە سەر دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و ئەو گۆرانكاریانەی دوای ئازادكردنی موسڵ و جەنگی دژی داعش .

هه‌ر له‌و دیداره‌دا بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ و عێراق خرایه‌ به‌ر باس، پێشوه‌چوونه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌ بوو.