ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 25-4-2017 مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كارگێرانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن پێشوازیان كرد له شێخ دكتۆر سالح خەلیل حەمودی ئەندامی ( مجمع الفقهی العراقی لكبار العلما‌ء ) شاندی یاوەری.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تیشكیان خسته سه‌ر بارودۆخی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه و زه‌روره‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ پابه‌ندبوون به ده‌ستوری هه‌میشه‌یی وڵات و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به حیوار و گفتوگۆی برایانه.
هه‌روه‌ها وه‌فدی میوان هه‌ڵوێستی جوانی حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستانیان و رێكخراوە خێرخوازیەكان به‌رزنرخاند بۆ حه‌واندنه‌وه و بەهاناوەهاتن و مامه‌ڵه‌ی دۆستانه‌ی ئاواره و لێقه‌وماوانی ده‌ستی جه‌نگی داعش .
له كۆتاییدا هه‌ردوولا هیوایان خواست هه‌رچی زووه كۆتایی به مه‌ترسی داعش بێت و عێراقیه‌كان له وڵاتێكی ئارام و سه‌قامگیر و ئاسوده‌دا ژیان به‌سەر بەرن.