هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەخوازین كوردستان بەرەو باشتر بڕوات و سەقامگیرتر بێت

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەخوازین كوردستان بەرەو باشتر بڕوات و سەقامگیرتر بێت

 

 

ئەمرۆ لە میانەی وتارێكیدا كە بەبۆنەی یادی ئیسراو میعراجەوە لە هۆڵی شەهید فوئاد چەلەبی لەشاری هەولێر پێشكەشی كرد، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختی لەوە كردەوە كە دەخوازن كوردستان بەرەو سەقامگیری بڕوات و هەوڵی چاكسازی جدی بدرێت و دیاردەكانی گەندەڵی بنبڕ بكرێت و ئاوڕی جدی لە خەمی هاوڵاتیان بدرێتەوە.

ئەم گوتارەی (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە میانەی یادكردنەوەی بۆنەی پیرۆزی ئیسراو میعراجدا هات كە ئیوارەی ئەمڕۆ مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەو بۆنەی بەرز ڕاگرتبوو.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشكی خستە سەر گرنگی ئەم ڕووداوە لە ژیانی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت و كاریگەری لەسەر بانگەوازی ئیسلامی و ژیانی ئینسانی ئیماندارو لایەنە مەعنەویەكەی ئیسراو میعراج لە بواری خۆڕاگرتن و سەبرو ئارامی لە بواری گەیاندنی پەیام، یادی ئیسراو میعراج یەكێكە لە یادە پیرۆزەكانی موسڵمان كە ساڵانە موسڵمانان یادی دەكەنەوە بە بۆنەی بەرزبوونەوەی پیغەمبەری خودا دروودی خودای لەسەر بێت بۆ مەلەكووتی ئاسمانەكان و یەكێكە لە موعجیزە گەورەكانی پێغەمبەرو لەهەمان كاتیشدا ڕەهەندێكی فەلسەفی قووڵی هەیە لەوەی كە پەیامی تەواوی پیغەمبەران بۆ هیدایەتی مرۆڤایەتیەو پەخشكردنەوەی یەكتاپەرستی خوداو بڵاوكردنەوەی ئاشتی و ئارامیە.

 

ئـ . كـ