هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: پێویستە هەرێم سەربەخۆ بێت و لەژێر ڕكێفی هیچ وڵاتێكدا نەبێت

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: پێویستە هەرێم سەربەخۆ بێت و لەژێر ڕكێفی هیچ وڵاتێكدا نەبێت

 


ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئێمە ئەمڕۆ لەبەردەم پرۆژەی ناوماڵی ئیسلامیەكانداین كە بەرنامە و ئەجێندامان بەردەوامی و پابەندبونە بەم پرۆژەیەوە لە نزیك بونەوە تا یەكگرتن و لەم بڕیار و تێگەیشتنە پاشگەز نابینەوە.

 

مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە دیداری لایەن و كەسایەتیە ئیسلامیەكان، ڕایگەیاند: ئێمە ئەمڕۆ لەبەردەم پرۆژەی ناوماڵی ئیسلامیداین بۆ ئەوەی بەرەو سەركەوتن و ئایندەیەكی گەشتر بڕۆین و لەپرۆسەی چاكسازی و دژایەتی گەندەڵی و خستنەسەر سكەی هەرێم قسەی خۆمانامان كردووە و بەردەوامیش دەیكەینەوە.

 

هەروەها وتیشی: بەدیدی ئێمە لەڕوی مەسەلە نیشتیمانییەكانەوە، ئێمە میللەتێكی ستەم لێكراوین و مێژویەكی پڕ لە ناڕەحەتیمان هەیە و دەبێت بەشێكی زیندوبین و خۆمان بە خاوەنی ئەم هەرێمە بزانین و كاری بۆ بكەین.

 

مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەوەشی خستەڕوو: پرۆژەی چاكسازی و وەستانەوە لە دژی گەندەڵی و هاوخەمی هاوڵاتیان كاری سەرەكیمان دەبێت و ئەركی ئاینی و فكری و میانڕەوی لە ئایندەدا و دور لەهەموو كەمتەرخەمیەك و پەڕگیرییەك بێت.

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: ئێمە وەك یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشێكێن لە حاڵەتی ئیسلامی لەهەرێمی كوردستاندا و لەسەرەتاوە بەشدار بوین و تاوەكو ئەمڕۆ بە ئاستی جیاوا بەردەوامین، ئەمڕۆ هەنگاوێكی گەورەتر دەنرێت كە شانازی پێوە دەكەین و پێویستە هەڵوێستەیەك بكەین لەسەر چەند پرسێكی گرنك كە ساحەی كوردستان دابەش كراوە بەسەر شەڕی ناوخۆداو ئێمە لەگەڵ هیچ ڕەنگ و فۆڕمێكی شەڕی ناوخۆیدا نابین و لە گەندەڵیدا تێوە نەگلاوین و سەربەرزین پێوەیی.

 

لە درێژەی وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وتیشی: لەلایەكی تر تێگەیشتنی ئێمە وایە هەرێمی كوردستان یەك ساحەیە و یەك میللەتە و قەزەییەكی دیاری كراوی هەیە و پێكەوە دەتوانین ئاشتی و ئاشتەواوی بەدی بهێنین و بەپێویستی دەزانین و بە شەڕ هیچ بەرهەم ناهێندرێت و پێویستە لە پێناو ئاشتیدا قوربانی بدەین.

 

مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهادین لەسەر سەربەخۆی كوردستان وتی: لەم كاتە حەساسەدا وای دەبینین كە خاڵێكی وەرچەرخانی گەورەی سیاسیە بەڕێوەیە و كاتی وتنەوەی حیكایەتەكانی پێشو نیە و پێویستە هەرێمی كوردستان سەربەخۆ بێت لە ژێر ڕكێفی هیچ وڵاتێكدا نەبێت و دور بێت لەگەندەڵی و پێویستە لەهەمو ڕوكیەكەوە شەفاف بێت.

 

ئەوەشی خستەڕوو: ئەم پرۆژەیە قسە و چاوەڕوانی زۆری لێ دەكرێت و پێویستە واقعی بین و ڕاشكاوانە بڵێین كەبەرنامە و ئەجێندای ئێمە بەردەوامی و پابەندبونە بەم پرۆژەیە لە نزیك بونەوە تا یەكگرتن و لەم بڕیار و تێگەیشتنە پاشگەز نابینەوە و ئومێدەوارین بەردەوام پێكەوەبین و هەر پێكەوە نەبونێك زیان بەهەموامان دەگەیەنێت و پێوستە لەهەر قۆناغێكدا چی پێویست بێت تێیدا دەسپێشخەری بین.

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەسەر هەوڵەكانیان ووتی: لەپرۆسەی چاكسازی و دژایەتی گەندەڵی و خستنە سەر سكەی هەرێم قسەی خۆمانامان كردووە و بەردەوامیش دەیكەینەوە.