هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە وەكالەت كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە وەكالەت كرد

 

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەشاری هەولێر پێشوازی كرد لە وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە وەكالەت.

(م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەگای تایبەتی خۆی لەشاری هەولێر پێشوازی كرد لە (پشتیوان سادق) وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی بەوەكالەت، سەرەتا ئەمینداری گشتی دوای بەخێرهاتن تیشكی خستە سەر واقیعی ئێستای هەرێمی كوردستان و ناوچەكە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو باسی رۆڵ و گرنگی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كرد، چونكە مامەڵە لەگەڵ توێژێكی خاوەن پایەو پێگە دەكات، بۆیە دەبێ بەهەستیاری مامەڵە بكات لەبەر ئەوەی واقیعی هەرێم تەحەمولی هیچ جۆرە قەیرانی دیكە ناكات و ئەوەش ئەرك و بەرپرسیاریەتی ئەوقاف زیاد دەكات.

وەزیری ئەوقاف سوپاسی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و بەگرنگ وەسفی ووتەكانی بەرێزیانی كرد.