هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : پێویستە بۆ پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی ئامادەسازی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بكرێت

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : پێویستە بۆ پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی ئامادەسازی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بكرێت

 

 

لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی راوێژكارانی باڵاو راوێژكارانی، كە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایگەیاند، گەشبینن بە كۆبوونەوەی داهاتووی نێوان كەسایەتی و لایەنە ئیسلامییەكان و رونیشیكردەوە، خێرایی گۆڕانكارییەكان لە ناوخۆو دەرەوە یەك ریزی و یەك هەڵویستی زیاتری نێوان لایەنە ئیسلامییەكانی پێویستەو جەختیشی كردەوە، كە لە ئێستادا سەرەتای گۆرانكارییەكان لە ناوچەكە دەركەوتوون و پێویستە یەكگرتوو بە وریایەوە مامەڵە لەگەڵ هەرپێشهات و گۆرانكارییەك بكات و خۆی ئامادە بكات.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشكی خستەسەر بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكەو جارێكیتر تەئكیدی كردەوە وەك یەكگرتوو لەگەڵ پرسی سەربەخۆیی و ئەنجامدانی ریفراندۆمین، بەڵام پێویستە ئامادەسازی تەواوی لە ناوخۆی هەرێم كوردستاندا بۆ بكرێـت و یەكدەنگی و یەكهەڵویستی سەرجەم پێكهاتەو لایەنە سیاسییەكان لە هەموو شتێك گرنگترە لە پاڵ ئەم هەنگاوەشدا پێویستە لە رووی نێودەوڵەتییەوە ئامادەسازی تەواو بۆ ئەم پرسە بكرێت.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا راوێژكاران چەند سەرنج و پێشنیارو تێبینیان خستەڕوو ژمارەیەك راسپاردەیان پێشكەشكرد.