هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : پێویستە یاساو دەسەڵاتی دادپەروەری سەربەخۆبن و لە ژێر هیچ گوشارو فشارێكدا بریارەكانی دادگا بەلارێدا نەبرێن

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : پێویستە یاساو دەسەڵاتی دادپەروەری سەربەخۆبن و لە ژێر هیچ گوشارو فشارێكدا بریارەكانی دادگا بەلارێدا نەبرێن

 

 

لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی باڵای یاساناسانی یەكگرتوو، كە ئەمرۆ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایگەیاند : پێویستە یاساو دەسەڵاتی دادپەروەری سەربەخۆبن و لە ژێر هیچ گوشارو فشارێكدا بریارەكانی دادگا بەلارێدا نەبرێن و جیاوازیش لە نێوان هاوڵاتیانی سڤیل و بەرپرساندا لەیەكلاكردنەوەی ئەنجامی دۆسییەكانی دادگا نەكرێـت.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتوو روونیكردەوە، كە پێویستە یاساناسان لە ناو دادگاكاندا بوێرانە ئەركەكانیان لە ناو دادگادا جێبەجێبكەن و رۆڵی بەرچاویان هەبێت لە هۆشیاری یاسایی بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و كۆمەڵگە.

لە كۆتایی وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بە مێژووی حوكمرانی جوانی ئیسلامی كردو رایگەیاند: ماف دراوە بە خاوەن ماف بەبێ رەچاوكردنی ئینتیمای ئاینی و ئایدۆلۆژی و فەرهەنگی مافەكە بپارێزرێ.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا دەستەی باڵای یاساناسانی یەكگرتوو چەند سەرنج و پێشنیارو تێبینیان سەبارەت بە كاری یاسایی لەناو یەكگرتوودا پێشكەش بە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كرد.