هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: چەندین كەسایەتی و شێخ و زانایانی ئایینی ڕۆڵیان بینیوە لە بنیاتنانی شارستانیەت و مەدەنیەتی شاری هەولێر

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: چەندین كەسایەتی و شێخ و زانایانی ئایینی ڕۆڵیان بینیوە لە بنیاتنانی شارستانیەت و مەدەنیەتی شاری هەولێر

 

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەگای تایبەتی خۆی دیدارێكی فراوانی لەگەڵ كۆمەڵێك لەكادیرانی پێشكەوتوو بەرپرسی ئۆرگانەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەشاری هەولێر ئەنجامدا.

لەووتەیەكدا بەرێزیان ئاماژەیدا بە مێژووی كاری چاكسازی و چاكەخوازی و رابوونی ئیسلامی شاری هەولێر، كە تێیدا چەندین كەسایەتی و شێخ و زانایانی ئایینی ڕۆڵیان بینیوە لە بنیاتنانی شارستانیانەو مەدەنیەتی ئەو شارەو دواتر بڵاوبوونەوەی لەسەرجەم شارەكانی دیكەی كوردستان سەرەرای رێگرییەكان و سنورداركردنی.

لە بەشێكی تردا بەرێزیان جەختیان كردەوە لەسەر هاوخەبات و بەیەكەوە ژیان و گێرانەوەی ڕۆڵی زیاتر بۆ پەروەردەی نەوەكان و تاكەكان لە كۆمەڵگەو رزگاریكردنی كۆمەڵگە لەلادانە كۆمەڵایەتیەكان و پشێویە دەروونیەكان كە بەهۆكاری جیاجیا بوونەتە بەڵایەكی گەورە بۆ كۆمەڵگە، بۆ ئەم مەبەستەو بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەهامەتیانە پێویستمان بەپەروەردەیەكی پەیامدارانە هەیە تاكو بە ئاراستەیەكی تەندروست بگەین بە ئامانجە باڵاكانی كۆمەڵگەیەكی تەندروست لە رووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوریەوە.

لەكۆتاییدا ئاماژەیاندا بەوەی كە پێویستە بەجدی ناوەخۆی خۆمان كۆبكەینەوەو پێداچوونەوە بكەین بەخۆماندا.