ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه 27/3/2017 مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی باڵای ره‌وتی چاكسازی نیشتمانی ( تيار الاصلاح الوطنى ) عێراق كه د. ئیبراهیم جعفه‌ری رێبه‌رایه‌تی ده‌كات و شانده‌كه پێكهاتبوون له ( حق الحكیم و احسان العوادی د. یاسر عبدالمحسن و احمد جه‌مال) .
له دیداره‌كه‌دا كه نزیكه‌ی دوو كاتژمێری خایه‌ند هه‌ردوولا بیرورایان ئاڵوگۆر كرد سه‌باره‌ت به ره‌وشی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه و ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كانی دوای شه‌ری داعش و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا .
له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی تردا باس له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا و جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی پێویست له نێوان هه‌ردوولادا وه‌ك دوو ره‌وتی چاكسازی ئیسلامی و فراكسیۆنه‌كانی هه‌ردوولا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق .
شایانی باسه د. هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و فه‌رهاد مه‌لا صالح و خه‌لیل ئیبراهیم كارگێرانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و د. موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو و جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی فراكسیۆن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون .