هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

دوو بەرهەمی نوێی مامۆستا سەڵاحەدین بڵاودەكرێتەوە

دوو بەرهەمی نوێی مامۆستا سەڵاحەدین بڵاودەكرێتەوە

دوو بەرهەمی نوێی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد، ئه‌مینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بڵاودەبێتەوە كە لەسەر زانایەكی ناوداری كوردو بیرو دیدو سەرنجێكە .

دوو بەرهەمەكەی مامۆستا سەڵاحەدین محمد، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی بەم شێوەیە:

1- (سەعید نورسی ڕابەری رزگاریی ئیمان و قارەمانی مەیدان و زیندان) ناساندنەوەو ئاشناكردنی ئەم مامۆستا كوردە گەورەیەی باكووری كوردستانە كە نمونەو مەشخەڵدارە لەسەر رێبازی خواناسی و ئیسلامخوازی، باسە لەسەر زاناو رابەرو عارفێكی هەڵكەوتوی ئومەتی ئیسلام .

2- (كەشكۆڵی بیرو دیدو سەرنج) ئەم بەرهەمە وەك خزمەتێك بەشیكردنەوەی رابردوو دەستباری خەمخۆرانی كۆمەڵگە، بۆ عیبرەت لەهەڵەكان وباشتر خوێندنەوەی ئەمرۆو بەرچاو رونیەك بۆ نەوەكانی داهاتوو .