مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێكی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و راوێژكار و به‌رپرس و كارگێری مه‌ڵبه‌نده‌كانی دوو و دوانزه‌و چوارده و یه‌كه‌ی كۆیه بینایی نوێی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی بەفەرمی کردەوە.
له‌ووته‌یه‌كدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پیرۆزبایی کردنەوەیی بینایی نوێی لقی شه‌قڵاوه‌ی لە بەرپرس و کارگێران و رێکخستن و لایەنگران و خەڵکی خۆشەویستی شه‌قڵاوه کردوو و ئومێدی خواست کە ئەم بینایە نوێیە ببێتە مایەی خێر‌و خۆشی بۆ هەموولایەک و جێی شانازیه بۆ شه‌قڵاوه‌ییه‌كان بونه‌ته نمونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له‌و شارۆچكه‌یه.