هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی : دەبێت لەیەك كاتدا كار لەسەر نەهێشتنی گەندەڵی و پرسی سەربەخۆیی بكرێت

ئەمینداری گشتی : دەبێت لەیەك كاتدا كار لەسەر نەهێشتنی گەندەڵی و پرسی سەربەخۆیی بكرێت

 

 

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە میانەی سازكردنی دیدارێك لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی سۆران رایگەیاند: هەردوو پرسی سەربەخۆیی و چاكسازی بۆ نەهێشتنی گەندەڵی دوو پرسی گرنگن، نابێت چاوەڕێی چارەسەركردنی یەكێك لەو پرسانە بكرێت، ئینجا دەست بەوەی دیكەیان بكرێت، بەڵكو پێویستە لە هەمان كاتدا كاری جدی لەسەر هەردوو پرسەكە بكرێت.

(م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئەمڕۆ پێنج شەمە (2017/3/16) دیدارێكی لەگەڵ ژمارەیك لە بەرپرسانی ئیدارەی سۆران سازكرد.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە بەشێكی وتەكانی رایگەیاند: پێویستە بەرپرسان لە ئاست بەرپرسیارێتیدا بن‌ و دەبێت بڕیاری ئاشتی بدرێت ئینجا گفتوگۆ بكرێت‌.

وتیشی: هەر كەسەو لە سەنگەری خۆیەوە یەكتری تۆمەتبار دەكات‌ و ئێمە وەكو كورد ئەگەر كەسی یەكتر نەبین كێ كەسمانە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان راشیگەیاند، هەردوو پرسی سەربەخۆیی و چاكسازی بۆ نەهێشتنی گەندەڵی دوو پرسی گرنگن، نابێت چاوەڕێی چارەسەركردنی یەكێك لەو پرسانە بكرێت، ئینجا دەست بەوەی دیكەیان بكرێت، بەڵكو پێویستە لە هەمان كاتدا كاری جدی لەسەر هەردوو پرسەكە بكرێت.

(م. سەڵاحەددین) باسی ئەوەشی كرد، هەرێمی كوردستان بە رۆژگاری سەختدا تێپەڕیوەو گەیەندراوەتە ئەمڕۆ و تێبینیش لەسەری هەیە، بەڵام داڕووخاندن و نابووت كردن و شكاندنی كیانێك كە بەو حاڵە حاڵە دروست بووە، لە بەرامبەر پرسی گەندەڵی هاوسەنگ نیین و ئەم كیانە پێویستە بەرەو باشتر بڕوات و چاكسازی بكرێت و لە رێی سەربەخۆیی و بچێت و هەر شتێك ببێتە هۆی لاوازكردنی ئەم پارچەیە هەڵەیەو نابێت هیچ لایەنێك لە دەرەوەی هەرێم هەق بە خۆی بدات هەرێم لاواز بكات.

لەبارەی دۆخی شەنگارەوە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وتی: نابێت پەكەكە دەست بەسەر ناوچەكانی هەرێم بگرێت، ئاماژەی بەوەشكرد: لەم قۆناغەدا پێویستە لێبوردە بین.