هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

"پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بایەخ بە گەلی كورد بدات"

"پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بایەخ بە گەلی كورد بدات"

 

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی ئەمریكی: كوردستان و گەلی كورد خاك و خەڵكێكی ستراتیژی و گرنگن لەسەر نەخشەی سیاسی ناوچەكەو پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بایەخی زۆری پێ بدات.

(م. سەڵاحەددین موحەممەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بارەگای تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر پێشوازی كرد لە ( ئالان ماكۆ ڤسكی) بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی ئەمریكی.
سەرەتا ئەمینداری گشتی ئاماژەی بە مێژووی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد كە لە سەرەتای راگەیاندنیەوە توانیویەتی لەبواری پەروەردەكردن و دروستكردنی تاك و هەوڵدان بۆ چاكسازی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئیداری رۆڵی كاریگەر ببینێ و ئێستەش بەردەوام درێژە بە خەباتی ئیسڵاحی و ئاشتەوایی و رەواندنەوەی گرژییەكان دەدا.
لەبەشێكی تردا ئەمینداری گشتی تیشكی خستە سەر رۆڵی یەكگرتوو لەدوای ئازادكردنی عێراق و سەردەمی ئەنجوومەنی حوكم و بەشداری كارایی یەكگرتوو لە بنیاتنانەوەی عێراقی نوێ و پرۆسەی سیاسی و حوكمرانی عێراقدا.
دواتر ئەمینداری گشتی تیشكی خستە سەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان و بارو گوزەرانی هاوڵاتیان و دۆخی سیاسی لایەنەكان و ئاماژەی بە دیدی یەكگرتوو كرد لە چارەسەری كێشكانی ناوخۆی هەرێم.
لەكۆتاییدا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بە پێشوازی ئەمینداری گشتی دەربری و رۆڵی یەكگرتوویان لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا بەرزنرخاندن و یەكگرتوویان وەكو حزبێكی ئیسلامی و ئیسڵاحی لە ناوچەكە بە گرنگ زانی.