هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ناكرێت لەچارەسەركردنی كێشەی مووچە، فەرمانبەران زەرەرمەند بن

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ناكرێت لەچارەسەركردنی كێشەی مووچە، فەرمانبەران زەرەرمەند بن

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی ڕایدەگەیەنێت،"ناكرێت لە چارەسەركردنی كێشەی مووچە، فەرمانبەران زەرەرمەند بن".

ئەمڕۆ شەممە 23-3-2024، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و شاندێكی یاوەریان، پێشوازیكرد لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی و ڕایگەیاند: پشتیوانی لە خواست و داواكاری ڕەوای مامۆستایان دەكەین بۆ بەنیشتیمانیكردنی مووچە و دەرهێنانی لە ململانێ سیاسیەكان و چیتر لەوە زیاتر مووچەخۆران نەبنە قوربانی و كێشەی مووچە بەیەكجاری چارەسەر ببێت و لەژێر هیچ ناو و بیانویەكدا بابەتی مووچەخۆران بەلاڕێدا نەبرێت.

لەدیدارەكەدا ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سوپاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان كرد لە هەوڵ و پشتیوانیەكانیان لە خەباتی مەدەنی مامۆستایان و دواجاریش بردنەوەی سكاڵاكە لە دادگای فیدراڵی لەبارەی پرسی مووچەوە كە یەكگرتووی داواكەی تۆماركردبوو.