هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز پەیامێكی تایبەت بڵاو دەكاتەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز پەیامێكی تایبەت بڵاو دەكاتەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : خودایە رەمەزانێكی موبارەك و پڕ خێر و فەتح و سەركەوتن و پڕ لە دوعا و عبادەت و نوێژ و رۆژو و بەخشین و تۆبەكاری بێ
بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی تایبەت بڵاو دەكاتەوە و ئەمە دەقەكەیەتی :
بسم الله الرحمن الرحيم
شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ [سورة البقرة:185].
برا و خوشكانی ئازیز ..
هاتنەوەی مانگی قورئان و مانگی تەوبە و گەرانەوە و لێخۆشبوون.. مانگی بەخشین و لێ بووردەیی و دڵپاكی.. مانگی خۆپاككردنەوە و عەفوات، لە ئێوەی خۆشەویست و لە ماڵ و حاڵ و مناڵتان پیرۆز ئەكەم .. داواكارم لە خودای متعال بیكاتە وەرزی سەركەوتن بەسەر نەفس و كۆسپ و گرفتەكاندا، بیكاتە بۆنەی بەدر و فەتحی موسڵمانان بە گشتی و ئەهلی بریندار و خۆراگر و مرابط و مجاهدی غەززە بە تایبەت ...
بەرێزان : رەمەزان خولی خۆپاككردنەوە و خۆكێشانە بە ترازوی قورئان.. دەبێ داخوازیەكانی قورئان هەموو لە خۆماندا بەجێ بهێنین :
1. جوان خوێندنەوەی قورئان .. تیلاوەتی قورئان و پابەندی بە رێسای تجوید و جوانخوێندنەوە ئەساسە .. زۆر حەیفە تێبینی ئەكرێ برا و خوشكمان هەیە لەم خاڵەدا تەمبەڵی كردووە و ناتوانێ بەجوانی قورئان بخوێنێتەوە ئەمە حاڵەتێكی تەواو نارێكەو نەشیاوە بۆ كەسێكی چالاك و هۆگر لە ریزەكانی یەكگرتوودا كە لە خوێندنەوەی قورئاندا دواكەوتبێت.. بۆیە ئەبێ ئەم رەمەزانە بكەینە دەرفەتی هەڵمەتێك بۆ گەڕانەوە بۆ خوێندنەوەی قورئان و تجوید و رێك و پێك بە ویردێكی رۆژانە و بەردەوام .. بەسوود وەرگرتن لەم هەموو ئامراز و وەسیلانەی كە هەیە .. بنكەكانی قورئان خوێندن.. دەزگا ئەلیكترۆنی و میدیاییەكان.. ئەبێ بیكەینە خەمی جیددی و بەشێك بێ لە كەسایەتی ئەندامانمان...
بەدەر لەوەی بەشێكە لە كەسایەتی بانگخواز و چالاكوانی ئیسلامی.. ئەبێتە مایەی ئەجر و پاداشتێكی گەورە: پێغەمبەری سەردارمان محمد (ﷺ) ئەفەرموێ ( خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ القُرآنَ وَعَلَّمَهُ) رواه البخاری .( من قرأ حرفا من كتاب الله فله حسنة والحسنة بعشر أمثالها ، لا أقول الم حرف ، ولكن ألف حرف ، ولام حرف، وميم حرف ) رواه الترمذي ..( إن الذي ليس في جوفه شيء من القرآن كالبيت الخرب ). رواه الترمذي.
ئاشكرایە تجوید و تلاوەت و لەبەركردن و تحفیظ بۆ بەشێك لە قورئان مایەی بەرەكەت و سەعادەت و عافیەتە و هەر لە مناڵیەوە بایەخ بە ( تجوید و تحفیظ) یەكێكە لە واجبەكانی پەروەردەی خێزانی. ناڵێین (قرا‌ءات) چونكە ئەوە بۆ پسپۆر و شارەزاكان دانراوە و لە بابی ( كفایە ) بوونی پێویستە. بەڵام جوانخوێندنەوە
و لەبەركردنی هەندێكی واجبێكی عەینی و كەسیە .
2. پێداویست و ئەحكامەكانی قورئان ئەنجامدانی حەڵاڵ و دووری لە حەرامه..
لە وتەی حەڵاڵ
لە رزقی حەڵاڵ
لەكردەی حەڵاڵ
لە جوڵەی حەڵاڵ
لە هەڵسوكەوتی حەڵاڵ
لە خەم و خەونی حەڵاڵ
لە پرۆژە و تەگبیر و پلانی حەڵاڵ
لە نەخشە و بەرنامەی حەڵاڵ
لە خەرجی حەڵاڵ
هەروەها دووری لە گشت حەرام و شوبهەی حەرامێك .
3. بڕیاری ستراتیژی شایان بە رەمەزان .. پێویستە بریارە گرنگ و ستراتیژیەكانى ژیانت لە كاتە پیرۆزەكاندا بدەی بۆ ئەوەی سەرەتایەكی پیرۆزی ببێ .. ساڵانە بەخۆداچوونەوەی تێدا بكەی پرۆژە گرنگە بازرگانی و كۆمەڵایەتی و پەرەپێدانیەكانت.. بڕیارە گرنگە هەستیارەكانت كە ئەو شتە تەرك بكەی ئەو خووە تەرك بكەی ئەو شتە دەست پێ بكەی .. پەیوەندی لەگەڵ فڵان كەس بگۆڕی .. رۆژانە ئەوە بكەی حەفتانە ئەوە بكەی .. مانگانە ئەوە بكەی .. رەمەزان وەرزی بڕیارە گرنگەكانی ژیانە ...
4. رەمەزان لەبەر قورئان گەورەیە .. قورئانیش دەستورە .. پابەندی و فەرمان و نەخشە رێگا و رێبازی ژیانە .. رۆژوگرتن دروشمێكی كرداری ئەو پەیامەيه كە قورئان هێنانی بۆ مرۆڤایەتی رۆژوو و پێمان دەڵێ هەروەك بۆت نیە شت بخۆی و كاری حەڵاڵی خێزانی بكەی هەروا لێت حەرامە سەروەت و سامانی حەرام بخۆی,,، ستەم بكەی لە دەوروبەرت، بەشی میراتی كەس و كارت بخۆی، گوێ لە شت و نۆكەری ستەمكاربكەی، پشتیوانی لە خودا یاخیبوان بی، مافی دراوسێ و هاوكارت لەسەرە، مافی دایك و باوكت و كەس و كارت لەسەره، بەشی هەژارانت لەسەرە، پشتیوانی ئیمانداران و ستەملێكراوانت لەسەرە، خزمەتی گشتی و ئاوەدانكردنەوەت لەسەرە ...
بەكورتی :
رۆژوو بۆ دەستخستنی تەقوایە ( لعلكم تتقون)
رۆژوو لە حەڵاڵەكانمان ئەبێ دووريمان لە حەرام مەحكەمتر و قایمتر بكات ..
خودایە رەمەزانێكی موبارەك و پڕ خێر و فەتح و سەركەوتن و پڕ لە دوعا و عبادەت و نوێژ و رۆژو و بەخشین و تۆبەكاری بێ ..مۆفەقمان بكەی بۆ دەستخستنی تەقوا (لعلكم تتقون) و گەیشتن بە پلەی شوكر و سوپاسگوزاری ( لعلكم تشكرون ). أمين ..