هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە حاكم قادر دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە حاكم قادر دەكات
دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 28 /2/2024 بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبوونی م. مستەفا عبدالله كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردن پێشوازی لە بەرێز ( حاكم قادر حەمەجان ) كرد.

 
لە دیدارێكی دۆستانەدا گفتوگۆ لە بارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و عێراق و ناوچەكە كرا و جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە ئامادەكاری پێویست بكرێت بۆ ئەو گۆرانكاریانەی كە رووبەرووی ناوچەكە دەبنەوە، بارودۆخەكە وادەخوازێت لەوە زیاتر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوانەخرێت و لە نزیكترین كاتدا وادەكەی دیاری بكرێت و لایەنە پەیوەندیدارەكان و نەتەوە یەكگرتووەكان چاودێری وردی پرۆسەكە بكەن .
No photo description available.