هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سوپاسنامەیەك ئاڕاستە دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سوپاسنامەیەك ئاڕاستە دەكات

 

 

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سوپاسنامەیەك ئاڕاستەی ئەوانە دەكات كە بەهەر شێوەیەك بەشداریان كردبوو لە یادی راگەیاندنی (30) ساڵەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.

سوپاس و پێزانین ...
سوپاس و پێزانینی فراوان ئاڕاستەی گشت بەڕێزان بەرپرسی حزبی و حكومی و كەسایەتی و دەزگاكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و هاونیشتمانیانی ئازیز دەكەم بە بۆنەی بەسەركردنەوەو سەردان و پەیوەندی تەلەفۆنی و نامەی پیرۆزباییان بۆ (30) هەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
داواكارین لە خودای میهرەبان هەموو لایەك سەركەوتوو بكات و نیشتمان و گەلەكەمان لە بەڵاو توشهاتی خراپ بەدوور بگرێت.
جارێكی تر سوپاس بۆ هەمووان
ئەمینداری گشتی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان