هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی بۆ قوتابیانی باشووری كوردستان لە تاران: بە زانست و شارەزاییەوە خزمەتی خاك و خەڵك و نیشتمان بكەن

 

 

لە دیدارێكدا لەگەڵ بەشێك لە قوتابیانی باشووری كوردستان كە لەئێستادا لە شاری تاران دەخوێنن، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختی لە زەرورەتی خوێندن و وەرگرتنی شارەزایی و پسپۆڕیی كردەوە.

(م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە دەستپێكی سەردانەكەیدا بۆ ووڵاتی ئێران چاوی بە كۆمەڵێك لە زانستخوازانی خوێندنی باڵا لە شاری تاران كەوت.

لە میانەی دیدارەكەدا ئەمینداری گشتی دەستخۆشی لەو زانستخوازانە كرد كە بۆ فێربوونی زانست و بەدەستهێنانی بڕوانامە هەوڵدەدەن و كۆشش دەكەن و ماندوودەبن، ئاماژەی بەوەدا كە بەرپرسیاریەتی دەكەوێتە ئەستۆیان و چاوەڕوانی زۆرتان لێدەكرێت كە وەكو خوێندكاری زانست و هەڵگری پەیامی ئیسلامخوازی لە داهاتوودا خزمەت بكەن.

لەبەرامبەردا خوێندكاران سوپاسی ئەمینداری گشتی یەكگرتوویان كرد بۆ سازدانی دیدارەكەو بەڵێنیاندا كە بە متمانە بەخۆبوونەوە درێژە بە پڕۆسەی خوێندنیان بدەن و بە زانست و شارەزایی و بڕوانامەی باڵاوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و خزمەت بە خاك و خەڵك و نیشتمان بكەن.

ئەمەو شاندەكەی یەكگرتوو بۆ ووڵاتی ئێران بە سەرۆكایەتی (م. سەڵاحەددین) ئەمینداری گشتی، پێكهاتووە لە بەڕێزان (م. سەعید عەلی عەبۆ) سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و (د. هادی عەلی) سەرۆكی ئەنجوومەنی سیاسی و جەماوەری و (د. یەحیا ڕێشاوی) ئەندامی سەركردایەتی و (ئەمجەد باباحاجی) نوێنەری یەكگرتوو لە تاران).

 

ئـ . كـ