هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات

كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات

 

 

برای بەڕێزم مامۆستا سەڵاحەددین بەهائەددین – ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

سی ساڵەی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە جەنابت و سەرجەم ئەندامانی حزب پیرۆز دەكەم، هیوادارم ئەم یادەتان ببێتە هەوێنی سەركەوتن و گەشەسەندنی زیاتر.
لەماوەی (30) ساڵی رابردوودا یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەك هێزێكی میانڕەوی خاوەن پەیامی روون لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان رۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووەو هەمیشە هەوڵیداوە عاملی خێر بێت لە نێوان هێزو لایەنە سیاسییەكان، ئومێد دەكەم لەپێناو یەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان و خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان تەباو یەكگرتوو بن.
جارێكی ئەم یادەتان لێ پیرۆز دەكەم و دەخوازم هەمیشە لە گەشانەوەدا بن.
براتان
كۆسرەت رەسول عەلی
6/2/2024