هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكگرتوو دەكات

بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكگرتوو دەكات

 

 

بەڕێزان: ئەمینداری گشتی و ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ...

بە بۆنەی (30) هەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاراستە دەكەین و ئومێدی سەركەوتن و خزمەتی زیاترتان بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی سیاسی و هەوڵدان بە ئاڕاستەی چاكسازی ڕیشەیی لەهەرێمی كوردستان بۆ دەخوازین.
لەئەمساڵدا، یادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی لەكاتێكدا دەكەینەوە؛ هەرێمی كوردستان بە هەلومەرجێكی دژواری سیاسی، ئیداری، ئابوری و دارایی، یاسایی و قەیرانی فرە ڕەهەندی حوكمڕانی تێدەپەڕێت، كە پێویستی بە كاری پێكەوەیی و هەماهەنگی نێوان هەموو لایەنەكان هەیە، بۆ تێپەڕاندنی سەختییەكان و بە پیرەوەچوونی داخوازییەكانی هاونیشتمانیان.
لەم سۆنگەیەوە، باشتركردنی پەیوەندییەكانمان لەسەر بنچینەی بەرژەوەندی گشتی و كاری هاوبەش، وەك لە ڕابردووشدا، كاری پێكەوەیبمان چووە خزمەتی هاوڵاتیانەوە، بە گرنگ دەزانین، هیوادارین فشارو كۆششەكان بۆ دامەزراندنی حوكمڕانیەكی دروستترو هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد، ببێتە ئەولەویەتی كاری سیاسیمان.

بزوتنەوەی گۆڕان
(6) ی شوباتی 2024