هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

سەرۆكی هەرێم پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

سەرۆكی هەرێم پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

 

 

ئەمڕۆ سێشەممە (6/2/2024) بەڕێز مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین)، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی پێگەیشت لەلایەن بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە تێدا پیرۆزبایی (30) ساڵەی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی لە بەڕێزیان و سەركردایەتی و ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

نێچیرڤان بارزانی باسی لە كاروانی خزمەت و خەباتی یەكگرتوو و كردو جەختی لە ڕۆڵی دیارو بەرچاوی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەك لایەنێكی گرنگ لە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان كردەوە.
لای خۆیەوە بەڕێز مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین، سوپاسی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانی بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییان لە یادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستاندا كردو هەردوولا داكۆكییان لە پێویستی و گرنگی پاراستنی یەكڕیزی و تەبایی لە هەرێمی كوردستان كردەوە.