هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

م. سەڵاحەددین : دادگای لاهای بڕیاری دژ بە ستەمی سەرفەڵەستینی دەركرد

م. سەڵاحەددین : دادگای لاهای بڕیاری دژ بە ستەمی سەرفەڵەستینی دەركرد

 

 

بەڕێز مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی، لە پلاتفۆرمی (x)، سەبارەت بە بڕیاری دادگای دادی نێودەوڵەتی، نوسیویەتی : ‏سڵاو بۆ دادگای عەدلی نێودەوڵەتی، لاهای.

كە ئەمڕۆ پاش چەندین ساڵ لەلوتبەرزی قەوارەی زایۆنی قسەی دڵی ستەملێكراوانی جیهانی كرد، بڕیاری دژ بە ستەمی سەرفەڵەستینی دەركرد.
سڵاو بۆ ئەفریقای باشورو نەوەكانی مەندێلای مەزن ...
سڵاو لە خۆڕاگرانی غەززە كە 112 ڕۆژ لەنەبەردیان تێپەڕاندو بەخوێنی خۆیان مێژوویەكی نوێ ئەنوسنەوەو لاپەڕەی قۆناغێكی نوێی ئوممەتی ئیسلام هەڵئەدەنەوە ..
الا ان نصر الله قریب