هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەرەخۆشی لەكەس و كاری پەلامارەكەی كرمان دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەرەخۆشی لەكەس و كاری پەلامارەكەی كرمان دەكات

 

 

بەبۆنەی پەلاماری تیرۆریستی خەڵكی سڤیلی كرمان لەكۆماری ئیسلامی ئێران، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانیان ئەكەین، هەروەها داوای شیفای خێرا بۆ بریندارەكان لەخوای میهرەبان ئەكەین، جێگای داخە كە ئامرازی جەنگ و چەك بوەتە تەنیا ڕێگەی چارەسەری كێشەكانی ناوچەكە !! هەروەك كاری كۆمەڵكوژی و تیرۆریستی جێگەی زمانی دیبلۆماسی و گفتوگۆی سیاسی نەیارەكانی گرتوەتەوە!! كەئەمەش جگە لەپشێوی و ئاڵۆزكردنی دۆخەكان شتێكی تری لێ بەدی نایەت ..!!

مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان