هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی بۆ بارزانی: هەل و مەرجە خودی و دەرەکیەکان پێویستیان بە کاری هاوبەش و خێرا هەیە

ئەمینداری گشتی بۆ بارزانی: هەل و مەرجە خودی و دەرەکیەکان پێویستیان بە کاری هاوبەش و خێرا هەیە

 

لە کۆبونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی کە ئەمرۆ پێنج شەمە 2017-2-9 لە هاوینەهەواری پیرمام سازیکرد مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و دارایی و هەرێم و ناوچەکەیان کرد و هاورابوون لەسەر خێراکردن لە پرۆسەی ئاشتەوایی و گفتوگۆی راستەوخۆی لایەنەکان ،بەتایبەت لەدوای ئازادکردنی موسڵ و ئەگەری گۆرانکاریانی عێراق و ناوچەکە و ئەو ئاشتەوایی و رێکخستەوەی ناو ماڵی کوردی و کاراکردنەوەی دام و دەزگاکانی هەرێم دەبێتە زەرورەتێکی حەتمی.

هەروەها بەشێکی تری کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ یەکریزی و یەکهەڵوێستی لە پەیوەندیەکانی هەرێم لەگەڵ بەغداد و دەوڵەتانی ئیقلیمی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە ئاراستەی زۆرترین سودوەرگرتن لە دەرفەتەکان و تەوزیفکردنی پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ گەلەکەمان لە شەری داعش.

لەلایەن خۆشیەوە بارزانی تیشیکی خستە سەر دوا گۆرانکاریەکان لە شەری موسڵ و ئەو دیدار و کۆبونەوانەی لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان لەدوا سەردانیدا بۆدەرەوەی وڵات ئەنجامی داوە.

لەکۆتایدا بارزانی ستایشی رۆڵی خەمخۆرانەی ئەمینداری گشتی و یەکگرتووی کرد لە پێناو لێک نزیکردنەوەی لایەنە سیاسیەکان و رەواندنەوەی گرژیەکان و گەران بەدوای چارەسەردا.