هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە بەغدا سەردانی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەقی كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە بەغدا سەردانی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەقی كرد

 

 

لە درێژەی دیدارو سەردانەكانیدا لە شاری بەغدا، بەرێز مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بەیاوەری شاندێكی باڵا سەردانی بەڕێز (قەیس خەزعەلی) ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەقی كرد.

لە دیدارەكەدا باسی بارودۆخ و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا و بەتایبەتی تاوانەكانی قەوارەی زایۆنی لەسەر خەڵكی غەززەو ئیدانەی ئەم تیرۆرانەیان كرد كە دەرهەق بە خەڵكی غەززە دەكرێت.
لە تەوەریەكی تردا باس لە كێشەكانی عێراق و ئەو كێشانەی لە نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ كراو، لەم بارەیەوە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختی كردەوە كە پێویستە سەركردەكانی عێراق هاوكارو پاڵپشت بن بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان و داوای لە شێخ خەزعەلی كرد پشتگیری و هاوكاری لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێم بكات.
لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لەبارەی كێشەو گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە هەردوولا ڕەچاوی پرەنسیپی ماف و ئەركەكان بكەن و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ بەگوێرەی یاساو چوارچێوە دەستوورییەكان بێت بەتایبەتی دۆسیەی دواكەوتنی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، جەختیشی كردەوە لەوەی كە هەوڵی خۆی بدات بۆ چارەسەرو گێرانەوەی ماف بۆ خاوەن مافەكان.