هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: زۆر هەوڵدرا یەكگرتوو بە لاڕێدا ببەن، بەڵام سەری نەگرت

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: زۆر هەوڵدرا یەكگرتوو بە لاڕێدا ببەن، بەڵام سەری نەگرت

 


لە میانەی بە شداری كردنی لە ئاهەنگی 23 هەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە دوای نیوەڕۆی ئدوێنێ چوارشەممە 2017\2\8 لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو، تێیدا مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهاالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان راگەیاند: هەرچەندە بارودۆخەكە زۆر خراپ بووە و ڕوبەڕی دەیان گرفت بوینەتەوە، زۆر هەوڵدرا كە یەكگرتوو بە لا ڕێدا ببەن بەڵام سوپاس بۆ خوا هیچ كام لەو هەوڵانە سەری نەگرت.

 

لە بەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕوونی كردەوە لەگەڵ ڕاگەیاندنی یەكگرتوو لە 6- 2 -1994 بارودۆخی كوردستان زۆر ئاڵۆز بوو تاوەكو ئێستاش بارودۆخەكە خراپە زۆر هەوڵدرا كە یەكگرتوو بە لا ڕێدا ببەن بەڵام سوپاس بۆ خوا هیچ كام لەو هەوڵانە سەری نەگرت و یەكگرتووی ئیسلامی كورستان لەسەر بەرنامەی میانەڕەویانەی خۆی و بەرقەراركردنی ئاشتی لە كوردستان بەردەوام بوو.


ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وتیشی سەرەڕای گازندەكان لەسەر هەڵوێستمان بەڵام پارتی و یەكێتی زۆر هەوڵیانداو ئەیدەن بۆ ئەوەی لەگەڵ یەكگرتوو گۆڕانكاری لە پرۆسەی سیاسی كوردستان بكەن، بەڵام ئێمە ڕەدمان كردۆتەوە و بەڕاشكاوانەش پێمان وتن كە ئەو لایەنانەی خاوەنی كورسین لە پەرلەمانی كورستان پێویستە لە پرۆسەی سیاسی بەشداربن تا هەڵبژاردنی داهاتوو .


لەكۆتایی وتەكانیدا ئەمینداری گشتی ئاماژەی بەوەدا سەركردەی لایەنەكانمان بینیوەو دەشیان بینن بۆ چارە سەری دۆخەكەو هەمووان چاوەڕوانی دەستی یەكگرتوون كە چیان بۆ بكات.