هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی وەزارەتی داد لە عێراق دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی وەزارەتی داد لە عێراق دەكات

 

 

لە میانەی سەردانی بۆ شاری بەغداو دیدارو كۆبوونەوەكانی، بەرێز مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بەیاوەری شاندێكی باڵا سەردانی وەزارەتی دادی عێراقی كردو لەلایەن بەرێز (د. خالید شوانی) وەزیری داد پێشوازی لێكرا.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی عێراق و هەرێم و رۆڵی دادگاكان لە عێراق لە چارەسەركردنی كێشەكان گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بە رۆڵی دادگاكان كرد لە عێراق و جەختی لەوە كردەوە كە دەبێت دادگاكان رۆڵی خۆیان بگێرن بە تایبەت لە پرسە قەزاییەكان و رۆڵی وەزیری دادی عێراقیشی بەرزنرخاند لە بەدەمەوە هاتنی داواكاری و كێشەكانی هاوڵاتیان.
لەبەرانبەردا (د. خالید شوانی) وەزیری دادی عێراق خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەربڕی بۆ بەغداو رۆڵی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی لە عێراق بە گرنگ زانی، بەتایبەت پەرلەمانتاریان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رۆڵێكی گرنگیان هەیەو جێگە دەستیان دیارە لە پرسە نیشتمانی و خزمەتگوزارییەكان بۆ هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق.